هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تایبەت بە دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پچڕانی هێڵی نێتۆرك لەگەڵ سێرڤەری گشتی سبەینێ‌ سەردانمان مەكەن.

بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ هاووڵاتییان ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پچڕانی هێڵی نێتۆرك لەگەڵ سێرڤەری گشتی تەنها مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانە وەردەگرین، كە ئەمڕۆ ۱۸/۱۲/۲٠۲۲ سەردانیان كردووین و كۆدیان وەرگرتووە.

ڕاشیگەیاندووە، جگە لەو هاووڵاتییانە سبەینێ هیچ هاووڵاتییەكی تر سەردانمان نەكات بەمەبەستی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری.

ئاشكراشی كردووە، پچڕانی هێڵەكە تەنها پەیوەندی بە هاتووچۆی سلێمانییەوە نییە بەڵكو هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك هەمان كێشەیان هەیە.

گەرمیان؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا باوكێك گیانی لە دەستداو كوڕەكەشی بریندارە
پێشت گەرمیان؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا باوكێك گیانی لە دەستداو كوڕەكەشی بریندارە
دەستەی ئامار؛ ئامارێكی نوێی دانیشتووانی هەرێم ئامادەكراوە
دواتر دەستەی ئامار؛ ئامارێكی نوێی دانیشتووانی هەرێم ئامادەكراوە
ەیوەندیدار