گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی سەر هەولێر ڕاگەیاند



گرووپی چەكداری “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرش كردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازی هەریر و فڕۆكەخانەی هەولێر ڕادەگەیەنێت.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە درێژەی ڕێبازی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە و لە کاردانەوە کۆمەڵکوژییەکانی قەوارەی زایۆنیستی لە دژی گەلەکەمان لە غەززە، موجاهیدانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشیان کردە سەر بنکەی داگیرکراوی هەریر لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە باکووری عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان”.

جەختیشی كردۆتەوە، “بەردەوام دەبن لە وێران كردنی پێگەكانی دوژمن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، دژەتیرۆری كوردستان- پارتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕێگەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

سیستمێكی نوێ‌ بۆ غەرامە كردنی شۆفێران دەخرێتەكار
پێشت سیستمێكی نوێ‌ بۆ غەرامە كردنی شۆفێران دەخرێتەكار
هەڤاڵ ئەبوبەكر هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا ئاشكرادەكات
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار