هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر



دژە تیرۆری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێرشێكی درۆنی كراوەتە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

دژە تیرۆری كوردستان- پارتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دوو شەممە، لە ڕێگەی درۆنێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هاوكات، بەپێی هەواڵی میدیاكان، لەگەڵ هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرش كراوەتە سەر بنكەی سەربازی ئەمریكا لە هەریر.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ دووشەممە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كە هێرشی كردۆتە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا.

هەڤاڵ ئەبوبەكر هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا ئاشكرادەكات
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر هۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا ئاشكرادەكات
بەوێنە… یەكەم بەنداوی هەرێم سەرڕێژی كرد
دواتر بەوێنە… یەكەم بەنداوی هەرێم سەرڕێژی كرد
ەیوەندیدار