تورکیا سنووری دهۆك و ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد



سوپای تورکیا هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنی سنووری پارێزگای دهۆك، بە درۆنیش هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای تورکیا سنووری گوندی گوهەرزی تۆپباران کرد و دوو گوللەتۆپ لە دووری 200 مەتر لە سەنتەری گوندەکەی داوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

هەر ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەك کارگە و پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قامیشلۆ و عامودا بۆردومان کرد و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی 10 هاووڵاتی برینداربوون.

بۆ بینینی ڤیدیۆی بۆردومانەکەی قامیشلۆ کلیك لێرە بکە:

https://t.me/XELK2020/25484

تورکیا زیانی ملیارێک دۆلاری بە ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە
پێشت تورکیا زیانی ملیارێک دۆلاری بە ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە
بافڵ تاڵه‌بانی: ڕۆڵ و پێگەی مەسیحی و پێکهاتەکانی تر بەرزدەنرخێنین
دواتر بافڵ تاڵه‌بانی: ڕۆڵ و پێگەی مەسیحی و پێکهاتەکانی تر بەرزدەنرخێنین
ەیوەندیدار