کەمی دەستی کار لە ڕوسیا گرفتی دروستکردووە



یەکێک لەو گرفتانەی ڕوبەڕووی حکومەتی ڕوسیا بووەتەوە بریتییە لە کەمی دەستی کار و کارمەندی کارامە، ئەمەش وایکردووە حکومەتی ڕوسیا پێویستی بە چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس هەبێت لەبوارە جیاجیاکاندا.

رۆژنامەی ئیزافستیای ڕوسی بە پشتبەستن بە لێدوان و لێکۆڵینەوەی ژمارەیەک توێژەر لە ناوەندی ئەکادیمیای ڕوسیا بۆ پرسە ئابوورییەکان، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کەمیی هێزی کار لە ڕوسیا بڵاوکردووەتەوە.

یەکێک لەتوێژەرانی ناوەندی ئەکادیمیای ڕوسیا دەڵێت ”کێشەی کەمیی دەستی کار لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ سەریهەڵدا و ئەم ساڵ گەیشتە لووتکە، لەهەمانکاتدا تادێت داواکاری بۆ پسپۆڕی لە کەرتە جیاوازەکان زیاد دەکات، زۆرترین داواکاریش بەمەبەستی کاری شۆفێر و کرێکاری کۆگەکانە.”

بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی فەرمیی سەرژمێری و ئاماری ڕوسیا، قەبارەی کورتهێنان لە دەستی کار لەم ساڵدا دەگاتە چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس و ئەم ژمارەیەش ڕوو لەزیادبوونە و بەراورد بە ساڵی پار ژمارەی پۆستە بەتاڵەکان لە کۆی هێزی کاردا لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ ٦.٨٪ زیادیکردووە.

پسپۆڕانی ئابوری ڕوسیا ئاماژە بەوەدەکەن ”بەدڵنیاییەوە کەمی و کرتهێنان لە دەستی کاری ڕوسیادا بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت و پڕکردنەوەی بۆشایی لە هێزی کار لە کارگەکان، ئەندازیار و پزیشک و پسپۆڕییەکانی دیکە، دەبێتە کارێکی ئەستەم و هۆکاری سەرهەڵدانی گرفتەکەش بۆ کۆچکردنی دانیشتووان و کەمبوونەوەی وەرگرتنی پسپۆڕییەتی دەگەڕێننەوە.

وەزیری کاری ڕوسیا لەبارەی گرفتی کەمی دەستی کارەوە لە وڵاتەکەیدا دەلیت، ” گرفتی کەمی دەستی کار زۆر زیاتر لە کەرتەکانی پیشەسازی و بیناسازی و گواستنەوە هەستی پێ دەکرێت، بەوهۆیەشەوە کۆمپانیاکان ناچاربوون لەپێناوت ڕاکێشانی کارمەندی نوێدا مووچەی کارمەندەکانیان بەرزبکەنەوە.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، کەمی دەستی کار لەڕوسیا هەڕەشەی بۆسەر گەشەی ئابوری وڵات دروست کردووە، چونکە بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەحکومەت بەشێکی زۆر لە سەرچاوە مرۆیی و داراییەکانی بۆ کەرتی سەربازی تەرخان کردووە، ئەوە جگە لەوەی سەدان کەس بەهۆی ئەو بارودۆخەوە وڵاتیان بەجێ هێشتووە کە چەندین کەسی پسپۆڕیان لەچەندین بواری جۆراو جۆر تێدایە.

دابه‌شكردنی ئاوی به‌شێك له ‌گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگیرا
پێشت دابه‌شكردنی ئاوی به‌شێك له ‌گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگیرا
کەشناسی: بەفر دەبارێت و پاشان تەم دروست دەبێت
دواتر کەشناسی: بەفر دەبارێت و پاشان تەم دروست دەبێت
ەیوەندیدار