کەشناسی: بەفر دەبارێت و پاشان تەم دروست دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات بەفری پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت و پاشان تەم دروست بێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، لەگەل نمە باران و بەفری پچرپچر.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە، شەویش پێشبینی دروست بوونی تەم دەکرێت کە تاوەکو بەرەبەیانی سێشەمە بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیەدا و مەوداى بینین لە نێوان 8-10 کیلۆمەتر دەبێت.

کەمی دەستی کار لە ڕوسیا گرفتی دروستکردووە
پێشت کەمی دەستی کار لە ڕوسیا گرفتی دروستکردووە
پێدەچێت هەڕەشەی حووسییەکان ببێتە مایەی خێر بۆ عێراق
دواتر پێدەچێت هەڕەشەی حووسییەکان ببێتە مایەی خێر بۆ عێراق
ەیوەندیدار