ناوی چوار کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت



محەمەد شیاع سودانی، نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێویستی بە کۆدەنگی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی، دووپاتی کردەوە کە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێویستی بە کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەو چوار ناوەی کە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کاندید کراون.

سودانی ڕایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتوودا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دوای کۆتایی هاتنی پشووی خولی یاسادانان لە کۆتایی ئەم مانگەدا یەکلایی دەکرێتەوە، بەو پێیەی لە ماوەی داهاتوودا سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی یاسادانان لەنێو ئەولەویەتەکانیدا داناوە، چوار کاندید پێشنیارکراون بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام کۆدەنگیی کورد، سوننە، و شیعەیان بەدەست نەهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهاتەی سوننە ناوی (مەحمود مەشهەدانی، سالم عساوی، شەعلان کەریم و عەبدولکەریم عەبتان)ی خستەڕوو، لە کاتێکدا چارەسەرکردنی کێشەکە و هەڵبژاردنی یەکێک لە کەسایەتییەکان لە یەک دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئەنجام نادرێت، بەڵکو پێویستی بە زیاتر لە دانیشتنێک هەیە بۆ دەنگدان لەسەر ئەو کەسایەتیانەی کە زۆرینەی دەنگەکان وەردەگرن.

بەسڕە خۆی بۆ لافاوی بەهار ئامادە دەکات
پێشت بەسڕە خۆی بۆ لافاوی بەهار ئامادە دەکات
سودانی: ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی پڕۆژەکان دەبێت
دواتر سودانی: ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی پڕۆژەکان دەبێت
ەیوەندیدار