سودانی: ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی پڕۆژەکان دەبێت


محەمەد شیاع سودانی بەڵێنیدا، ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی تەواوکردنی پڕۆژەکان و ئاماژەی بەوەدا حکومەت دروشمی ئەوەی بەرزکردەوە کە هیچ پڕۆژەیەکی دواکەوتوو لەو پڕۆژانەدا بەتەواونەکراوی بەجێ نەهێڵێت.

لەچوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی تیمی خزمەتگوزاری و هەوڵە ئەندازیارییەکاندا کە تیایدا ڕاپۆرتی پێشکەوتنی جێبەجێکردن و تەواوکردنی کارەکان لەو شوێن و پڕۆژانەی کە لەلایەن تیمەکەی بەغدا و پارێزگاکانەوە ئەنجامدراون لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ گفتوگۆی لەسەر کرا، سودانی ڕوونکردنەوەی تەواوی لەبارەی واقیعی کار لە پرۆژەکان و ڕێژەی پێشکەوتنیان پێدرا و کورتەیەکی لەسەر ئەو بەربەستانە پێشکەش کرد کە ڕێگرن لە کارکردن و هەروەها بەدواداچوونی ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ بەردەوامبوونی کارکردن لە پرۆژەکاندا.

سودانی باسی لەوەکرد کە تیمەکە توانیویانە تێچووی پڕۆژەکان کەم بکەنەوە و کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە دیاریبکات و ڕێنمایی بکات بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان لە هەموو جومگەکانی کارکردندا.

سودانی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پەسەندکردنی تاقیکردنەوەی تەکنیکی بۆ پڕۆژەکان لە کاتی تەواوبوونیاندا و پەسەندنەکردنی هیچ پڕۆژەیەک کە لەژێر تاقیکردنەوەی تەواوی ئەندازیاری و ستانداردەکاندا نەبێت و جەختی لەوە کردەوە کە کەمکردنەوەی تێچوون نابێت لەسەر حسابی ستانداردەکانی جۆرایەتی و چوستی بێت.

ناوی چوار کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت
پێشت ناوی چوار کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت
پۆلیس: ئەو پیاوەی هاوسەر و منداڵەکانی سووتاند دەستگیرکرا
دواتر پۆلیس: ئەو پیاوەی هاوسەر و منداڵەکانی سووتاند دەستگیرکرا
پەیوەندیدار