دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت بۆ هەفتەیەك ڕاگیران



وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بە ڕاگرتنی دەوام بۆ ماوەی هەفتەیەك لە بەڕێوەبەراتییەكانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننایەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی فیدڕاڵی، دەوامی ئەو فەرمانگانە لە سەرجەم پارێزگاكان لە سبەینێوە دوو شەممە 25ی 12ی 2023 تاوەكو 31ی 12ی 2023 ڕادەگیرێن.

لەبارەی هۆکاری ڕاگرتنی دەوام ئاشكرای كردووە، وەستاندنی کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت ئامانج لێی کۆکردنەوەی ئاماری ساڵانەی کارەکانیانە.

جەختیشی كردۆتەوە، پێدانەوەی کارتی نیشتمانی لە دەوامی بەیانیانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بەردەوام دەبێت وەک ئاسانکارییەک بۆ هاووڵاتییان.

 

شاخەوان عەبدوڵڵا داوا دەکات بەپەلە پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێت
پێت شاخەوان عەبدوڵڵا داوا دەکات بەپەلە پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێت
كەشناسی بۆ كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو هۆشداری دەدات
دوات كەشناسی بۆ كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو هۆشداری دەدات
پەیوەندیدار