كەشناسی بۆ كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو هۆشداری دەدات



شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری دروست بوونی تەم دەدات و داوا لە شۆفێران دەكات، بە وریاییەوە شۆفێری بكەن و دەشڵێت: “سبەینێ‌ دوای نیوەڕۆ كەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەچێت”.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، باران و بەفر بە بڕی جیا جیا بەردەوامی دەبێت لە بەشێکی بەرچاوی کوردستان بەتایبەتی لە سنووری سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، دواتر لە نیوەڕۆی سبەی دوو شەممەوە کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەڕوات و ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە ناوچەکانمان بە جێدەهێڵێت و کاریگەری نامێنێت.

دەشڵێت: “هۆشداری دورست بوونی تەم لە بەشێک لە ناوچەکان دەدەم دوای کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە بەتایبەت سبەی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی بارانێکی زۆر باریوە شێیەکی زۆر بوونی هەیە لە زەوی و ئاستی نزمی کەشدا، بۆیە ئەگەری دروست بوونی تەمومژ لە ئارادا دەبێت بۆ زۆرێک لە ناوچەکان .

ئەو شارەزایەی كەشناسی هۆشداری دەداتە شۆفێران، “لە کاتی تەمومژدا ئاگاداری خێرایی و پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن، بۆ ئەوەی هەموو لایەک دوربن لە زیانی نەخوزراو”.

 

دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت بۆ هەفتەیەك ڕاگیران
پێشت دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت بۆ هەفتەیەك ڕاگیران
جوتیار عادل: ئێمە جەخت لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دەكەینەوە
دواتر جوتیار عادل: ئێمە جەخت لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دەكەینەوە
ەیوەندیدار