وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژانی سەری ساڵ ڕاگەیاند



وەزارەتی تەندروستی لە بڵاوکراوەیەکدا هاوڵاتیان و دام و دەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکاتەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی هەمان ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاندراوە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوە.

تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە، نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان راسپێردراون کە دەوامی ئێشکگری دەبێت بۆ کارئاسانی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی بەپێ ی ئەم رینماییانەی خوارەوە:

  • فریاکەوتنەکان (٢٤) کاتژمێر کراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.
  • دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
  • نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە ڕۆژانی پشوو.
  • ڕاوێژکارییە (٢٤) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بەپێی خشتەی دەوامکردنیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.
  •  سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.
  •  تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە بەهۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنرێت بۆ شوێنە گشتیەکانی پێویست و گەشتیاریەکان.
  • لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
  • تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.
  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوم دەبێت.
  • پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێ ی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە ڕۆژانی پشوودا.
  • هێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە ڕۆژانی پشوو.
  • لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان.

جوتیار عادل: ئێمە جەخت لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دەكەینەوە
پێشت جوتیار عادل: ئێمە جەخت لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دەكەینەوە
عێراق و هەرێم لەسەر چەند پرسێکی دیکە ڕێککەوتن
دواتر عێراق و هەرێم لەسەر چەند پرسێکی دیکە ڕێککەوتن
ەیوەندیدار