بۆ پێدانی كارەبا و نەوتە هەرزانەكەی عێراق بڕیار درا



هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان كۆبووەوە و چەند بڕیارێكیان بۆ پێدانی كارەبا بەپێی خواستی ناوچەكان و ئەو نەوتە سپیەی حكومەتی عێراق دەینێرێت دەركرد.

وەزارەتی كارەبا لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە كۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیار دراوە تێست بۆ دیاریکردنی بەشی کارەبای پارێزگاکان لە بەهاری ساڵی داهاتوو دەست پێدەکات.

ڕاشیگەیاندووە، پارێزگاکان بۆ هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر کارەبا و دیاریکردنی کارەبا بەردەوامەکان سەرپشک کران و بەهاوکاری لەگەڵ تیمەکانی کارەبا دەست بە هەڵمەتەکە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر دابەشکردنی نەوتی هەرێم بەردەوام دەبێت و هەموو هەوڵەکانیشی بۆ هێنان ئەو 50 ملیۆن لیترەی نەوتی سپیی بەغدا دەگرێتە بەر.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەرکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، هەرکات حکومەتی عێراقی نەوتی سپی نارد بۆ سلێمانی ئێمەش دەست بە دابەشکردنی دەکەین، كە پشكی سلێمانی 21 ملیۆن لیتر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە عێراق هەر لیترێک نەوت بە 250 بداتە هاووڵاتیان و ئەرکی گواستنەوەی نەوتەکەش لە پاڵاوگەکانەوە دەگرێتە ئەستۆ.

ڕۆژئاوای کوردستان داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
پێشت ڕۆژئاوای کوردستان داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار