مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە



سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی “جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح د.خ” پیرۆزبایی لە كرستیانەكانی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان پابەندە بە پەرەپێدانی كلتووری بەیەكەوە ژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی سەرجەم پێكهاتەكان.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.

ڕاشیگەیاندووە، لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.

دەشڵێت: “جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین”.

 

بۆ پێدانی كارەبا و نەوتە هەرزانەكەی عێراق بڕیار درا
پێشت بۆ پێدانی كارەبا و نەوتە هەرزانەكەی عێراق بڕیار درا
ئەمریکا بۆ پێدانی دۆلار بە عێراق بڕیاریدا
دواتر ئەمریکا بۆ پێدانی دۆلار بە عێراق بڕیاریدا
ەیوەندیدار