ڕۆژئاوای کوردستان داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات



خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و داوایکرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبھێنن.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرى باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات چاودێری ئەو هەموو هێرشە ناڕەوایانە بكات، کە تورکیا دەیكاتە سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە ڕاگەیاندراوەكە دا هاتووە، داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین لیژنەیەك پێك بهێنن بۆ ئەوەی چاودێری هێرشەكانی تورکیا بكەن بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان، هاوکات داوایکرد هێرشەکان بە بەڵگە و دۆکیومێنت نیشان بدرێن بۆ ئەوەی پێشێلکارییەکانی تورکیا بەدەر بکەوێت، و دەشڵێن” ئەو هێرشانەی تورکیا ورەی تێكشكاوی چەتەكانی داعش بونیاد دەنێتەوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر هێزێك دەیەوێت سەقامگیریی لە وڵاتدا هەبێت، ئەوا پێویستە هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان پیشان بدات.

درەنگانی شەوی رابردوو تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، ھێرشێکی چڕی ئەنجامدا و دەیان ناوچە و ژێرخانی مرۆیی و ئابووریی بە تایبەت لە رۆژئاوا بۆردومان کرد.

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پێشت نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
بۆ پێدانی كارەبا و نەوتە هەرزانەكەی عێراق بڕیار درا
دواتر بۆ پێدانی كارەبا و نەوتە هەرزانەكەی عێراق بڕیار درا
ەیوەندیدار