نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی سیتییەكان دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، 280 دینارە بۆ یەك كیلۆوات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی (12) دیاریکرد، کە بریتییە لە (280) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ ئەم مانگە (کانوونی یەکەم) بریتییە لە (280) دینار.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزا دەدرێن.

وەزیری خوێندنی باڵا بۆ کرێی خوێندنی پاراڵێڵ ڕوونکردنەوەی دا
پێشت وەزیری خوێندنی باڵا بۆ کرێی خوێندنی پاراڵێڵ ڕوونکردنەوەی دا
ڕۆژئاوای کوردستان داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
دواتر ڕۆژئاوای کوردستان داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
ەیوەندیدار