ئەو خانەنشینەی سێ ساڵە مووچەی وەرنەگرتووە



بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی بە ماتۆڕە سێ تاییەکەی ئاو دەفرۆشێت، خانەنشینی شارستانییە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەک سێ ساڵە مووچەکەی بڕدراوە.

زوهێر حەمزە، هاووڵاتییەکی خەڵکی هەولێرە، ساڵانێکە لە شارەدێی بازیان نیشتەجێیە، لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە خانەنشین بووە، بەڵام بەهۆی هەڵەیەک لە ساڵی لەدایکبوونیدا ئەوە سێ ساڵە مووچەکەی پێنادرێت.

ئەو بەیانیان زوو لە بازیانەوە دێتە سلێمانی، تا ئاو بفرۆشێت، ئەگەریش بزانێت ئەو ڕۆژە خۆپیشاندان لە شوێنێکی دیاریکراو هەیە دەچێتە ئەو شوێنە، تا داهاتێکی دەستبکەوێت.

ئەو ماندووە لە کارەکەی، کە ئەگەر بەهۆی پێویستی نەبووایە، ئاوا ناتوانێت ئەو کارە بکات و تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەچێت.

“ئەو ڕیشە سپییەی من هی ئەوەیە بەم تەمەنەوە ئاو بفرۆشم”

پەروەردە لەگەڵ مامۆستایان کۆدەبێتەوە
پێشت پەروەردە لەگەڵ مامۆستایان کۆدەبێتەوە
حکومەت و ڕێکخراوەکان مافی کەمئەندامان لە کوێن؟
دواتر حکومەت و ڕێکخراوەکان مافی کەمئەندامان لە کوێن؟
ەیوەندیدار