پەروەردە لەگەڵ مامۆستایان کۆدەبێتەوە



وەزارەتی پەروەردە شێوازی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی بڵاوکردەوە، پەروەردەی سلێمانیش ڕایگەیاند لەگەڵ مامۆستایان کۆدەبنەوە.

ڕۆژی پێنج شەممە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان شێوازی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ڕاگەیاند، بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ئەو خوێندنگایانەی کە فریای تاقیکردنەوەی نوسینەکەی ٢٠ یەکەم نەکەوتوون، ئەوا لە ٨٠ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدەن، دواتر نمرەکە دابەشی چوار دەکرێت.

عومەر محەمەدئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو خوێندنگایانەی کە تا ئێستا دەستیان بە خوێندن نەکردووە، هێشتا هیچ ڕێنماییەکی بۆ نەهاتووە، ئەو خوێندنگایانەی کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام دەستیان بە خوێندن کردووە، وەک ساڵانی ڕابردوو تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدەن.

لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەرەتایی ئەمساڵی خوێندنەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کرا، زیاتر لە سێ هەزار خوێندنگا هێشتا خوێندن دەستیپێنەکردووە، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەشن.

مامۆستایان و وانەبێژان بەهۆی دانەمەزراندنیان و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە، لەگەڵ لێدانی زەنگی خوێندن لە ١٣ مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە زەنگی بایکۆتیان لێدا، نەچوونەتە پۆلەکانەوە، دەڵێن تا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت ناگەڕێنەوە خوێندنگاکان.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە سنووری پەروەردەی گشتی سلێمانی نزیکی ١٥٠ خوێندنگا دەستیان بە خوێندن کردووەتەوە.

ئاشکرای کرد، کە پلان هەیە دوای سەری ساڵ لەگەڵ مامۆستایان کۆببنەوە و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بدرێت.

دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاتەدەنگ
پێشت دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاتەدەنگ
ئەو خانەنشینەی سێ ساڵە مووچەی وەرنەگرتووە
دواتر ئەو خانەنشینەی سێ ساڵە مووچەی وەرنەگرتووە
ەیوەندیدار