کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەفر و بارانی ڕاگەیاند



بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەبێت بە بەفر، کەشناسی پێشبینی دەکات لە سبەی نیوەڕۆوە کاریگەریی ئەو شەپۆلە کۆتایی بێت کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و لە دواى نیوەڕۆوە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان لێزمەبارانی کورت خایەن دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە شەودا لە بەشێکی سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و بەشى باشوورى پارێزگاکە و ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت و شەویش لە ناوچە سنوورییەکان و بەشێك لە لوتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش، بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، لە بەرەبەیاندا نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاکانی هەرێم دەبارێت و تەمیش دروست دەبیت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەدواى نیوەڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت و پلەی گەرما بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ 2-4 پلە بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 13 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى

دهۆک : 11 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران : 10 پلەى سیلیزى

نرخی سوتەمەنی دادەبەزێت
پێشت نرخی سوتەمەنی دادەبەزێت
بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستەبازاڕەوە؛ نرخەکەی ڕوو لە دابەزینە
دواتر بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستەبازاڕەوە؛ نرخەکەی ڕوو لە دابەزینە
ەیوەندیدار