حەوتەمین کاروانی هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەززە نێردرا



وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە حەوتەمین کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان لە عێراقەوە بۆ غەززە بەڕێکراوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، لیژنەیەک سەرپەرشتی هاوکارییە مرۆییە تایبەتییەکان دەکات و بەسەر هاوڵاتیانی فەلەستینیدا لە غەززە دابەشی دەکات کەلەلایەن إڕۆکەی سەربازی جۆری C 130 بۆ غەززە دەگوازرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشێک لە هاوکارییەکان بریتییە لە ١٥ تۆن ماددە و کەرەستەی پزیشکی و دەرمان و چارەسەر.

وەزارەتی بەرگری عێراق باسی لەوەشکردووە، فڕۆکەکان لە بنکەی سەربازی شەهید محەمەد عەلاوە لە فڕۆکەخانەی عەریش لە میسر فڕیوون و لەژێر چاودێری مانگی سوری عێراقیدا دەگەیەنرێتە مانگی سوری میسر و دواتر دەگەیەنرێتە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە و هاوکارییەکانیش بەردەوامییان دەبێت.

هاوکات، ئەمە حەوتەمین گوژمەی هاوکارییەکانی حێراقە کە پێشکەشی خەڵکی فەلەستینی دەکات کە پێکدێت لە خۆراک و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و لایخۆیەوە محەمەد شیاع سودانی جەختی لە بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکان و پردی پەیوەندی ئاسمانی نێوان فەلەستین و عێراق کردووەتەوە.

سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێشت سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دەرمانەکانی “کێش دابەزاندن” دەستیانبەسەردا دەگیرێت
دواتر دەرمانەکانی “کێش دابەزاندن” دەستیانبەسەردا دەگیرێت
ەیوەندیدار