تورکیا: هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامییان دەبێت



وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆن و ئەنجامدانی هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و دژی ھەسەدە بەردەوام دەبێت، دەشلێت، تورکیا پابەندە بە یەکپارچەیی خاکی سوریاوە.

ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بە “هەسەدە” دەناسرێن تورکیا پابەندە بە یەکپارچەیی خاکی سوریاوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی لە ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھەسەدە گرت و باسی لەوەکردووە، ھاوکاریکردنی ئەو هێزانە ھەڕەشەیە بۆسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا.

فیدان جەختی لەوەشکردووەتەوە، یەکێک لە هەرە گرنگترین ئەو کارانەی کە تورکیا لە ساڵی داهاتوودا ئەنجامی دەدات بریتی دەبێت لە ڕێگری کردن لە کۆچی نایاسایی لە خاکی سوریاوە و ھەوڵ دەدات پەنابەرانی سوریاش ڕازی بکات بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و ئەمەش کاری لەپێشینە و پلان بۆ داڕێژراوی حکومەتی تورکیایە.

وێڕای فشارەکانی ئەمریکا، بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران لە زیادبووندایە
پێشت وێڕای فشارەکانی ئەمریکا، بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران لە زیادبووندایە
شەپۆلی بارانباراین بەردەوام دەبێت
دواتر شەپۆلی بارانباراین بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار