شەپۆلی بارانباراین بەردەوام دەبێت



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین تا ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەینێ یەکشەمە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم بە درێژای کاتەکان ھەوری باراناوی دەبێت و لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت و ئاسمان زیاتر دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور، ھەندێک کات و ناوچە ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسکە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و شاخاویەکانی لە زۆربەی کاتەکان بارانی مامناوەند دەبێت ھەندێک کاتیش ھەورە بروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ بەردەوامی بەفربارین لە چیا بەرزەکاندا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی کاریگەری شەپۆلەکە بەھێز دەبێت و زۆربەی کاتەکان بارانی مامناوەند و ھەندێک کاتیش بارانەکە بەلێزمە دەبێت و ھەورە بروسکە چالاک دەبێت و بەفر بارین لە چیا بەرزەکاندا.

وتیشی، لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە ھەندێک کات بارانی مامناوەند و پچر پچر دەبێت، لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان ئاسمان زیاتر نیمچە ھەور و ھەندێک کات تاوە بارانی ڕێژە مامناوەند دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبێت، خێرای با زۆربەی کاتەکان لە ئاڕاستەی باشور و باشوری ڕۆژئاوای چالاک دەبێت بە خێرای ١٥ تا ٣٠ کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا.

ئاراس جەبار، ئەوەشی خستەڕوو کاریگەری ئەم شەپۆلە لە بەیانی ڕۆژی دووشەمەوە لاواز دەبێت و لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر، دھۆک، کەرکووک و گەرمیان کۆتای پێدێت، بەڵام بە لاوازی لەناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین ناوچە شاخاویەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر تا کاتەکانی ئێوارەی دووشەمە بەردەوامی دەبێت و پاشان لەم ناوچانەشدا کۆتای پێدێت.

 

تورکیا: هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامییان دەبێت
پێشت تورکیا: هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامییان دەبێت
ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دەرەکی درێژکرایەوە
دواتر ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دەرەکی درێژکرایەوە
ەیوەندیدار