ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دەرەکی درێژکرایەوە



وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ تاقیکردنەوە دەرەکییەکان تا ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ درێژکرایەوە.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی کە ئارەزووی پێشکەشکردنی تاقیکردنەوەی دەرەکییان هەیە دەتوانن تا کۆتا ڕۆژی دەوامی فەرمی کە دەکاتە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو داواکاریی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دەرەکی بۆ ئەمساڵی خوێندن پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاوە تا ئەو کاتەی دیاریکراوە خوێندکاران دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە بکەن و مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

هاوکات سەبارەت بە پرسیاری تاقیکردەوەکان ئەوەی خستە روو، گشتاندن کراوە کە فۆڕمی پرسیارەکان بۆ پۆلەکانى سەرەتایی و پۆلەکانی پێنج و شەشی ئامادەیی دوور بێت لە درێژبوونەوە و تیشک بخرێتە سەر میتۆدى زانستى.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆ دووەم جارە وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دەرەکی درێژبکاتەوە کە یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو تا کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم درێژکرابوەوە.

شەپۆلی بارانباراین بەردەوام دەبێت
پێشت شەپۆلی بارانباراین بەردەوام دەبێت
نرخی نه‌وت دابه‌زی
دواتر نرخی نه‌وت دابه‌زی
ەیوەندیدار