نرخی نه‌وت دابه‌زی



ئەمڕۆ شه‌ممه‌، جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى ٤٢ سه‌نت دابه‌زیوه‌.

بەگوێرەی دەرخستەکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٣ دۆلار ٥٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى ٩٧ سه‌نت دابه‌زیوه‌.

هۆکاری بنەڕەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت ئاماژەیان بەوەکردوە، کەشتییەکانیان ڕێگای دەریای سور دەگۆڕن و پێیدا تێناپەڕن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ٪١٥ی بازرگانی و جوڵەی ئاویی جیهان لەرێگەی گەروی سوێسەوە هاتووچۆ دەکەن، کە رێگەی نێوان ئاسیا و ئەوروپای کورت کردوەتەوە.

ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دەرەکی درێژکرایەوە
پێشت ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دەرەکی درێژکرایەوە
“کەمال کەرکوکی هۆکاری هەڵەی گەورەی دروستنەبوونی یەک لیستی کورد بوو”
دواتر “کەمال کەرکوکی هۆکاری هەڵەی گەورەی دروستنەبوونی یەک لیستی کورد بوو”
ەیوەندیدار