هەڵوێستی خۆی لەسەر کێشەی مامۆستایان ڕاگەیاند



سەرۆکی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەسەر کێشە و داواکارییەکانی مامۆستایان ڕاگەیاند کە لە دەستپێکی ساڵی خوێندنەوە لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەوامیان بایکۆت کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمواکراتی کوردستان لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوور پێشوازی لە مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی (خوێندکارانی سۆسیال دیموکراتی کوردستان) کرد.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا محەمەد حاجی مەحمود باسی لە گرفتەکانی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن کرد و بە پێویستیزانی گرفتی نەبوونی مووچەی مامۆستیان چارەسەر بکرێت و پشتگیری لە داواکانی مامۆستایان کرد.

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنەوە مامۆستایانی ناڕازیی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و جەخت دەکەوە لەوەی تا کێشەی مووچە و مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر نەکرێت، نەچنەوە خوێندنگەکان.

 

مونا واسف ڕەچەڵەکی خۆی ئاشکرا دەکات
پێشت مونا واسف ڕەچەڵەکی خۆی ئاشکرا دەکات
جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووك کۆتایی هات
دواتر جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووك کۆتایی هات
ەیوەندیدار