ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی كۆچبەرانە



 

كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە 4ی دیسەمبەری 2000ەوە ڕۆژی 18ی دیسەمبەری وەك ڕۆژی جیهانی كۆچبەران دیاریكردووە.

نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەكانیان دەژین تا ساڵی 2020 بریتین لە 281 ملیۆن كەس.

لەنێوانی ساڵانی 2000 تا 2020 ژمارەی كۆچبەران چەند هێندە بووە بەهۆی ململانێ، تەنگەژە، توندوتیژیی و پێشێلكرانی مافەكانی مرۆڤەوە.

ڕاپۆرتێكی كۆچی نێودەوڵەتی، كە بەشی دانیشتووان و ئیدارەی كاروباری ئابووری و كۆمەڵایەتی نەتەوە یەیكگرتووەكان ئامادەی كردووە، ئاماژە بەوە دەكات لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ژمارەی كۆچبەران زۆر هەڵكشاوە، بەجۆرێك ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتەكانیان دەژین لە 2000دا 173 ملیۆن كەس بوون، لە 2010 دا 221 ملیۆن كەس بوون، لە 2020 بوون بە 281 ملیۆن كەس.

سێ بەشی پەنابەران لە 20 دەوڵەتدا دەژین، ئەمریكا پێشەنگی ئەو دەوڵەتانەیە، میوانداری كۆچبەرانیانكردووە، بە میوانداریكردنی 51 ملیۆن كۆچبەر بە ڕێژەی 18%ی جیهانی، ئەڵمانیا دووهەم گەورەترین دەوڵەتی میوانداریكاری كۆچبەرانە بە نزیكەی 16 ملیۆن و دوایی سعودیە بە 13 ملیۆن، ڕووسیا بە 12 ملیۆن و بەریتانیا بە نۆ ملیۆن كەس میوانداری كۆچبەرانیانكردووە.

زۆرینەی كۆچبەران لە وڵاتانی داهات نزم یان داهات ناوەنددا دەژین بە رێژەی 80% لە 2020.

هیندستان پلەی یەكەمی گرتووە لەناو ئەو وڵاتانەی زۆرترین هاووڵاتیان كۆچیانكردووە، 20 ملیۆن هاووڵاتی هیندستان لە دەرەوەی وڵاتەكەیان دەژین، مەكسیك و ڕووسیا هەریەكە 11 ملیۆن، چین 10 ملیۆن و سووریا هەشت ملیۆن كۆچبەریان هەن.

لە ساڵانی ڕابردوودا ئاستی ململانێكان، نەمانی ئاساییش و سەقامگیری، گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لەنێو وڵاتاندا بوونە هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی كۆچبەر و پەنابەران.

لە ساڵی 2020 ژمارەی كۆچبەران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گەیشتووەتە 281 ملیۆن و لە ئاستی ناوخۆییش لە 2021 59 ملیۆن كۆچبەر بوون.

لەبارەی هۆكارەكانی كۆچ و گواستنەوەوە، كۆچبەران زۆرینەیان ئەوانەن لاوازن و لەلایەن كۆمەڵگەوە پشتگوێخراون، زۆرینەشیان مامەڵەی خراپیان بەرامبەر دەكرێت، ئەوان دەستیان بە  خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان بەتایبەت چاودێری تەندروستیدا ناگات، ڕووبەڕووی كینەی بیانییەكان دەبنەوە.

زۆرینەی كۆچبەرەكان كاری فەڕمی ناكەن، كارەكانیان هەڕەشەی لەسەرە، بەشێوەیەكی كاتی كار دەكەن.

كۆچبەران ڕێگای مەترسیدار دەگرنەبەر، ڕۆژانە چەندین گەشتی جۆراوجۆری پڕ لە ڕووداو و مەترسی دەكرێن، لە 2014ەوە زیاد لە 50 هەزار كۆچبەر لە ڕێگای كۆچدا گیانیان لەدەستداوە.

لەگەڵ ئەوەشدا كۆچبەران بوونە هۆكاری سوود و گەشەپێدان بۆ چەندین وڵات لەسەر ئاستی دارایی و بازاڕ و كار و زۆر بواری دیكە.

ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ساڵانە لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ 18ی دیسەمبەر كە بە ڕۆژی كۆچبەران ناسراوە، داوا دەكات كێشە و گیر و گرفتی كۆچبەران چارەسەر بكرێن و ڕەوشی گوزەرانیان بەرەو باشتر بڕوات.

خەرجی لەناوبردنی زبڵی یەك مانگ نزیكەی 10 ملیار دینارە
پێشت خەرجی لەناوبردنی زبڵی یەك مانگ نزیكەی 10 ملیار دینارە
ئینگلیزەکان خۆراک و پێداویستی پاشەکەوت دەکەن
دواتر ئینگلیزەکان خۆراک و پێداویستی پاشەکەوت دەکەن
ەیوەندیدار