ئینگلیزەکان خۆراک و پێداویستی پاشەکەوت دەکەن



هەندێک لە هاووڵاتیانی بەریتانیا هاوشانی خۆراک و پێداویستی، چەک لە ماڵەکانیاندا هەڵدەگرن.

 

لە نێو هاووڵاتیانی بەریتانیا “بزاوتێکی ئامادەکاری” سەری هەڵداوە، کە زۆربەیان لە ماڵەکانیاندا پێداویستیەکانی رۆژانە پاشەکەوت دەکەن، وەک ئەوەی وڵاتەکەیان لە جەنگدا بێت یان جەنگ بەرۆکیان بگرێت.

 

تۆڕی “سکای نیوز”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، کەناڵەکانی “یوتیوب” هەفتانە هەزاران بەکارهێنەر بۆ خۆیان ڕادەکێشن، چونکە خەڵک دوای ئامۆژگارییەکانیان دەکەون تا چی بکڕن و چی هەڵبگرن لە حاڵەتی نائاساییدا.

 

سکای نیوز، دیمەنێک لە ماڵی هاووڵاتییەکی بەریتانی بڵاوکردووەتەوە، کە لە پشت دەرگایەکی داخراو، لایت شەحن و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی و خۆراک و پێداویستی ڕۆژانە عەمبار کراوە.

 

سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، هاووڵاتیان ئامادەکاریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی تێچووی ژیان و نەبوونی کارەبا و کەمیی سووتەمەنی دەکەن.

 

لەسەر ڕەفەی ماڵەکان  دەیان سندوق خۆراکی لە قوتوونراو هەڵگیراون هەموویان لیبڵیان لەسەرە و بە وریاییەوە هەڵگیراون بۆ ئەوەی بەتەندروستی بمێننەوە.

 

ئەو هاووڵاتییە بەریتانییەی کە سکای نیوز دیمەنی بەشێکی ماڵەکەی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، “خۆراکی پێویستی بۆ ماوەی ٤ مانگ بۆ سێ کەس هەڵگرتووە، بەڵام ئامانجی ئەوەیە کە ئەو خواردەمەنیانە تا ٦ مانگ بەشیان بکات.

 

ئەم هاووڵاتییە بەریتانییە، بەشێکە لە گروپێکی گەشەسەندوو، کە خۆیان بەم شێوەیە پێناسە دەکەن “هیوامان بە باشتر هەیە، بەڵام ئامادەکاری دەکەین”.

 

دەشڵێت: “ئامۆژگاری من بۆ خەڵک ئەوەیە، بۆ ماوەی هەفتەیەک خۆراک و پێداویستی لە ماڵەکانیاندا کۆبکەنەوە”.

ئەم هاووڵاتیە بەریتانییە هەر بە هەڵگرتنی خۆراک ڕازی نییە، بەو پێیەی چەک و دەمانچەشی هەیە، لە لێدوانێکیشدا لەسەر ئەم بابەتە وتویەتی؛ ئەوە “تەنها خولیایە”، بەڵام لە ئەگەری پەرەسەندنی قەیرانەکانی ئێستا، ئەم چەکانە دەتوانن یارمەتیدەر بن.

 

لەمبارەیەوە، ساریتا ڕۆبنسن، مامۆستای دەروونناسی دەڵێت، ئەم بزووتنەوەیە خەریکە دەبێتە ڕەوتێکی گشتی باو، تا پشکی پێویست لە خۆراک و پێداویستییەکان بەدەستبهێنن لە ئەگەری ئەوەی حکومەت و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان نەتوانن دەستبەجێ کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی كۆچبەرانە
پێشت ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی كۆچبەرانە
یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی ئامەدیان كردووە
دواتر یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی ئامەدیان كردووە
ەیوەندیدار