خەرجی لەناوبردنی زبڵی یەك مانگ نزیكەی 10 ملیار دینارە



پرۆسەی كۆكردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاك لە هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ یەك مانگ نزیكەی 10 ملیار دینارە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بایەخێكی زۆر بە پڕۆسەی كۆكردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاك دەدات و خەرجی ئەو پرۆسەیەش لە هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ یەك مانگ نزیكەی 10 ملیار دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت.

سەبارەت بە ژمارەی گرێبەستەكانی چارەسەركردنی خاشاك، لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتەكە دەڵێت، 32 گرێبەستی خاوێنكردنەوە بۆ كۆكردنەوە و گواستنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاك هەیە و قەبارەی خاشاكیش بەپێی وەرزەكان دەگۆڕدرێت، بە گشتی قەبارەكەی لەنێوان (6000 بۆ 6500)تۆن دەبێت لە ڕۆژێكدا و بۆ هەر مانگێك خەرجییەكەی نزیكەی 10 ملیار دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، كۆكردنەوە و گواستنەوە و چارەسەركردنی خاشاك پڕۆسەیەكی رۆژانە و قورسە، دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە بەردەوامی چاودێری و سەرپەرشتی ئەو پڕۆسەیە دەكەن.

 

لە ڕاوەماسییەوە بۆ فرۆشتنی مۆز
پێشت لە ڕاوەماسییەوە بۆ فرۆشتنی مۆز
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی كۆچبەرانە
دواتر ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی كۆچبەرانە
ەیوەندیدار