گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیان پێکردەوە



سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستیان پێکردۆتەوە و لە ئێستادا رەوشەکە ئاسایی بۆتەوە.ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک لە فرۆکەخانەی بەغدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی تەمەوە گەشتی ئاسمانی لە فرۆکەخانەی بەغدا بۆ ماوەیەک راگیرا، لە ئێستادا گەشتەکان دەستیان پێکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ماوەی چەند کاتژمێرێکی خایاند کە بەهۆی زۆری رێژەی تەمەوە لە ئاسمانی ناوچەکەدا مەودای بینین لە ٣٠٠ مەتر تێپەڕی نەدەکرد.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا کەشوهەوا لەبارە و سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستیان پێکردووەتەوە.

دۆلار دابەزینی زیاتری تۆمارکرد
پێشت دۆلار دابەزینی زیاتری تۆمارکرد
نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی سەرکەوتن لە عێراق دەکات
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی سەرکەوتن لە عێراق دەکات
ەیوەندیدار