لە سلێمانی بەرزە پردێکی تر دروستدەکرێت



شارەوانی سلێمانی پڕۆژەی (بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب) دەخاتە بواری جێبەجیکردنەوە.

شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،لە درێژەی پلان و بەرنامەی چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی کێشەی هاتووچۆو قەرەباڵغی، پڕۆژەی (بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب)ی لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری دەخاتە بواری جێبەجیکردنەوە.

پرۆژەکە لایەن کۆمپانیای (خۆرەتاو) بە گوژمەی (٦٠٩، ٤٢٨، ٧٢٨، ٥) دینار لە ماوەی (٣٦٥) ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت. شایەنی باسە، ئەم بەرزە پردە، بەشی ناوەوەی شەقامی مەلیک مەحمود و گەڕەکی ڕزگاری بە ناوچەی پیشەسازییەوە دەبەستێتەوە. هەروەها بە جێبەجێکردنی ئەم بەرزە پردە یوتێرنی ناوچەی پیشەسازی سەر شەقامی مەلیک مەحمود دادەخرێت و لە ڕێگەی ئەم بەرزە پردەوە گەڕانەوە و یوتێرن لەو ناوچەیەی شەقامی مەلیک مەحمود دەکرێت بەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی کێشەی هاتووچۆ و ئەو قەرەباڵغییەی کە لەو ناوچەیەدا هەیە.

نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی سەرکەوتن لە عێراق دەکات
پێشت نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی سەرکەوتن لە عێراق دەکات
٥٠ بریکاری خۆراک سزا دراون
دواتر ٥٠ بریکاری خۆراک سزا دراون
ەیوەندیدار