حزبی شیوعی: دەنگی ئێمە نەبووایە کورد کورسییەکی لە کەرکووك لەدەست دەدا



حزبی شیوعی ڕایگەیاند، بە دەنگی ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەیان کورد توانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا کورسیەك زیاتر بەدەستبهێنیت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەکتەبی هەڵبژاردنی حزبی شیوعی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “لەکاتێکدا حزبی شیوعی کوردستان وەك پرسێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەیڕوانییە یەك لیستی حیزب و لایەنە كوردستانییەكان و لەو پێناوەدا ھەوڵ و كۆششیكی زۆریدا بۆ پێكھێنانی ئەو لیستە، بەڵام بەداخەوە ئەو ھەوڵانە لە بار بران، دواجار ئێمە وەك حیزبی شیوعی كوردستان ھاوپەیمانییەكمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان کرد بەناوی (ھاوپەیمانی كەركوك ھێزو ئیرادەمانە بەژمارە ١٤٢)”.

ئەوەشیخستەڕوو کە “یەكێك لە ھۆكاری گرێدانی ئەو ھاوپەیمانییە نەفەوتان و دابەشبوونی دەنگەكانی كوردستانیانی شاری كەركوك بوو كە ئاكامەكەی بەزیان گەڕایەوە بۆ دۆزە ڕەواكانمان لەو بەشە هەرە گرنگەی نیشتیمان”.

مەکتەبی هەڵبژاردنی حزبی شیوعی ڕاشیگەیاند، “جێی خۆیەتی پیرۆزبایی خۆمان بۆ سەركەوتنی لیستەكە ڕابگەینین و دەستخۆشی لەدەنگدەرانی لیستەكەو كاندیدی حیزبمان بكەین و ئەوەیش ئاشكرا بكەین بەدەنگەكانی حیزبمان و لایەنگرانمان و دەنگی كاندیدەكەمان، لیستەكە كاندیدێكی زیاتری سەرخست و ئەگینا ئەو كورسیەش بۆ نەیاران و ئەوانەی ناكۆكن لەبەرانبەر پرسی چارەنووسی گەلەكەمان و دیموكراسیەت”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەکە ڕەخنەی ئەوەشی ئاراستەی كۆمسیونی باڵای ھەڵبژاردن کرد کە “كێشەیان دروست كرد و بە ھۆكاری جیاواز كەم تەرخەم بوونە لەبەشداری خەڵك لەدەنگدان”.

بە پیی ئەنجامی بەرایی فەرمی هەڵبژاردنەکە، ھاوپەیمانی كەركوك ھێزو ئیرادەمانە پینج کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دوو کورسسیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بەدەستهێناوە.

لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە عێراقییەکە پێکهێنرا
پێشت لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە عێراقییەکە پێکهێنرا
حکومەتی هەرێم گرێبەستی 761 کارمەندی نوێ کردەوە
دواتر حکومەتی هەرێم گرێبەستی 761 کارمەندی نوێ کردەوە
ەیوەندیدار