بازاڕێکی دیکە بۆ فرۆشتنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە نرخی هەرزان کرایەوە


بازاڕێکی فرۆشتنی بەرهەمە خۆراکییەکان لە کەرکووک بە نرخێکی هەرزان و پاڵپشتیکراو ٪٦٥ کارەکانی تەواوبووە و بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

لاما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوکردنی کۆمەڵگەی بەبازاڕکردنی حەرام کە ڕووبەرەکەی دوو هەزار مەتر چوارگۆشەیە و دەکەوێتە سەر ڕێگای بەغدا، چەندین جۆری خۆراک و کەلوپەلی ناوماڵ بە نرخێکی پاڵپشتیکراو بە هاووڵاتیان دەفرۆشێت.

جەختیکردەوە لەوەی ئەم پڕۆژەیە بە یەکێک لە چەند پڕۆژەیەکی دیکەی سەر بە کۆمپانیاکە دادەنرێت کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراق.

بەڕێوەبەری گشتی ئەوەشی خستەڕوو، کە لقەکانی کۆمپانیاکە لە پارێزگاکانی موسەنا، ئەنبار، زیقار، نەجەف و نەینەوا، جگە لە سەنتەری فرۆشتنی ئیمام عەلی لە بەغدا، بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە سەبەتەی خۆراکی کە زەیتی چێشت لێنان، دۆشاوی تەماتە، برنج و شەکر لە خۆدەگرێت، جگە لە وەرگرتنی بڕی ئەو ماددە خۆراکیانەی کە لە سەبەتەی خۆراکی چاودێری کۆمەڵایەتیدا هاتووە، وەک چا، شیر و ئارد.

مامۆستایەکی ئاینی بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا
پێشت مامۆستایەکی ئاینی بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سلێمانی دەستیپێکرد
دواتر جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سلێمانی دەستیپێکرد
پەیوەندیدار