![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ڕۆژانی پشوو دەوام دەکەن، هاووڵاتیانیش دەتوانن پاسپۆرتی جۆری A وەربگرنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕێگەی روونکردنەوەیەکەوە ڕایگەیاند، رۆژانی پشووو دەوام دەکرێت و هاووڵاتییانیش دەتوانن پاسپۆرتی جۆری A وەربگرنەوە.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەک شەممە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٥ ئێوارە دەوام دەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتییان سەردانی بەرێوەبەڕایەتی بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.