بەشێک لە دەنگدەرانی کورد لە کەرکووک دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە



لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بەشێک لە دەنگدەرانی کوردی پارێزگای کەرکووک دەنگیان بە هیچ کاندیدێکی ئەو لیستە نەداوە کە دەنگیان پێداوە، بەگوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە ١٧ هەزار دەنگدەری ئەو لیستە کوردییانەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە، تەنها دەنگیان بە لیستی دڵخوازیان داوە و دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، لیستی یەکێتی زیاتر لە ١٣٩ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام کۆی ئەو دەنگانەی بە کاندیدەکان دراوە ١٣٣ هەزار و ١٢٦ دەنگە، واتە شەش هەزار و ٢٤٧ کەس تەنها لیستەکەیان هەڵبژاردووە و دەنگیان بەهیچکام لە کاندیدەکانی لیستەکە نەداوە.

هەروەها لیستی پارتی زیاتر لە ٤٦ هەزار و ٧٤٩ دەنگی بەدەستهێناوە، لەو ژمارەیە ٤٢ هەزار دەنگ بە کاندیدەکان دراوە و چوار هەزار و ٥٥٠ کەس دەنگیان بە هیچکام لە کاندیدەکان نەداوە.

نەوەی نوێ کە توانی زیاتر لە ٢٤ هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت، ١٩ هەزار و ٧٦٢ دەنگی بۆ کانیدەکان بووە و چوار هەزار و ٨٥٨ دەنگ بە کاندیدەکان نەدراوە، هاوکات، یەکگرتو و کۆمەڵ شەش هەزار و ٦٦٥ دەنگیان بەدەستهێناوە و لەو ریژەیەش هەزار و ٢٦٣ کەس دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لیستی سۆسیالیست ٣٧٧ دەنگی بەدەستهێناوە و تەنها ٢٢٥ کەس دەنگیان بە کاندیدەکان داوە و ١٥٢ کەس هیچ کام لە کاندیدەکانیان هەڵنەبژاردووە.

خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا ڕاستییەکانی تایبەت بە مێژووی کورد ئاشکرا دەکەن
پێشت خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا ڕاستییەکانی تایبەت بە مێژووی کورد ئاشکرا دەکەن
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کەرکووك دەستیپێکرد
دواتر جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کەرکووك دەستیپێکرد
ەیوەندیدار