کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامەکانەوە بڕیاریدا



کۆمیسیۆن بڕیاریدا سەرجەم دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەدەست ببژێردرێتەوە و ھەر لایەنێکیش بیەوێت دەتوانێت ئامادەی پرۆسەکە بێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە ١٨ی ئەم بەڕێوەچوو، بڕیارمانداوە سەرجەم دەنگەکان بە دەست ببژێرینەوە و دووبارە بەراوردی بکەینەوە،

کۆمیسیۆن ئاماژە بەوەشدەدات، رۆژی پێنج شەممە لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لەسەرجەم ئەو پارێزگایانەی ھەڵبژاردنیان تێدا کراوە ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکان ئەنجام دەدرێت.

راشیگەیاندووە، لە کاتی ژماردنەوەی دەنگەکان هەر لایەنێکی سیاسی و بریکارانی ھاوپەیمانییەکان و میدیاکان گەر بیانەوێت چاودێری پرۆسەکەبکەن دەتوانن ئامادەبن،

شایەنی باسە دوێنی ئەنجامی بەرایی 94٪ ی دەنگدان بڵاوکرایەوە، هەندێک لە لایەن و بریکاران رەخنە و تانەیان داو ئەنجامەکانیان بە ناڕاست دەزانی، ئەمرۆش کۆمسیۆن بڕیاری دووبارە هەژماردنەوەی دەنگەکانی بەدەست دەرکرد.

ویلایەتێکی ئەمریکا بەربژێری ترامپ ڕەتدەکاتەوە
پێشت ویلایەتێکی ئەمریکا بەربژێری ترامپ ڕەتدەکاتەوە
شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە و چەم و كانیاوەكان دەبووژێنێتەوە
دواتر شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە و چەم و كانیاوەكان دەبووژێنێتەوە
ەیوەندیدار