ویلایەتێکی ئەمریکا بەربژێری ترامپ ڕەتدەکاتەوە



لە بڕیارێکی مێژووییدا دادگای باڵای کۆلۆرادۆ بەربژێرێتی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتەکەدا ڕەتدەکاتەوە.

دادگای باڵای ویلایەتی کۆلۆرادۆ ڕۆژی سێشەممە ناوی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای لە لیستی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی لە دەنگدانی بەرایی ویلایەتەکە بەپێی بڕگەی سێی دەستور دەرکرد،
بڕیاری ئەم دادگایەی کۆلۆرادۆ کە دادوەرەکانی هەموویان لەلایەن فەرمانڕەوا دیموکراتەکانەوە دەستنیشانکراون، یەکەمجارە لە مێژوودا کە بڕگەی سێهەمی دەستوری ئەمەریکا بەکاربهێنرێت بۆ ڕەتکردنەوەی کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
دادگاکە لە بڕیارەکەی کە بە کۆی دەنگی 4 دادوەر بەرامبەر بە 3 دادوەر پەسەند کرا نوسیویەتی” زۆرینەی دادگا پێیان وایە کە ترامپ بەپێی بڕگەی سێیەمی دەستور خۆ کاندیدکردنی ڕەتکراوەتەوە.”
دادگا بڕیارەکەی هەتا 4ی مانگی یەک ڕاگرت، یان هەتا ئەو کاتەی دادگای باڵای ئەمەریکا بڕیار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەدات. بەرپرسانی ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەڵێن دەبێت هەتا 5ی مانگی یەک ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، کە دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان لە لیستی هەڵبژاردنی بەرایی لە ویلایەتەکەدا.
پارێزەرانی ترامپ پێشتر بەڵێنیان داوە دەستبەجێ داوای پێداچوونەوە لەسەر هەر بڕیارێکی ڕەتکردنەوەی ترامپ لە دادگای باڵای وڵات تۆمار بکەن، کە بڕیاری کۆتایی لەبارەی بابەتە دەستوورییەکان دەدات.
ڕۆنا ماکدانیل سەرۆکی لیژنەی نیشتمانی کۆمارییەکان بڕیارەکەی بە “دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا” ناوبرد و ڕایگەیاند تیمی یاسایی RNC بەنیازە یارمەتی ترامپ بدات لە بەرەنگاربوونەوەی بڕیارەکەدا.
ترامپ لە ساڵی 2020دا بە ڕێژەی جیاوازی 13 خاڵ لە کۆلۆرادۆ دۆڕا و پێویستی بەو ویلایەتە نییە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام مەترسی بۆ سەرۆکی پێشوو ئەوەیە کە دادگا و بەرپرسانی هەڵبژارد لە شوێنی زیاتر ڕێبازی کۆلۆرادۆ بگرنەبەر و ترامپ لەو ویلایەتانە دوور بخەنەوە کە پێویستی بەوەیە سەرکەوتنیان تێدا بەدەستبهێنێت.

ئەگەر خەوت ناڕێکەو بەردەوام خەبەرت دەبێتەوە ئاگادار بە!
پێشت ئەگەر خەوت ناڕێکەو بەردەوام خەبەرت دەبێتەوە ئاگادار بە!
کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامەکانەوە بڕیاریدا
دواتر کۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامەکانەوە بڕیاریدا
ەیوەندیدار