سێ‌ ماددەی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری داوە بەزیادكردنی سێ‌ ماددەی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت: ” لەمساڵدا 10 بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کراوە”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاندووە، دەست بە دابەشکردنی کۆتا بەشەخۆراکی مانگانه‌ی ئەمساڵ کراوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەمساڵدا 10 بەشەخۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کراوە و لە هەوڵی ئەوەدان بۆ ساڵی داهاتوو سێ ماددەی دیکە بۆ بەشەخۆراک زیاد بکەن.

ئاشكراشی كردووە، ئەو ماددانەی، کە پێشنیازیان کردووە زیاد بکرێن بریتین لە (شیر و پەنیر و ئاردی سفر).

وتیشی، “بەردەوامن لە گۆڕینی پسووڵەی بەشەخۆراک لەسەرجەم پارێزگاکان بۆ پسووڵەی ئەلیکترۆنی”.

لە ماوەی ڕابردوودا، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، كە بڕیاریان داوە سێ‌ ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد بكەن و چاوەڕێی دوابڕیاری سەرۆك وەزیران دەكەن تاوەكو بخرێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

 

زانیاری لەسەر هەمواری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە
پێشت زانیاری لەسەر هەمواری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە
بانکێک سەرجەم حەواڵەکان ڕادەگرێت
دواتر بانکێک سەرجەم حەواڵەکان ڕادەگرێت
ەیوەندیدار