لە ئەفغانستان نزیكەی 40 كەس بوونە قوربانی



 

بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە تونێلێكدا لە ئەفغانستان، نۆ كەس گیانیان لەدەست دا.

لە ئاكامی تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە تونێلی سالانگ كە تاكە خاڵی بەستنەوەی ویلایەتەكانی باكووری ئەفغانستانە بە كابولی پایتەختەوە، نۆ كەس گیانیان لەدەست دا.

وتەبێژی وەزارەتی كارە گشتییەكانی حكوومەتی كاتیی تاڵیبان، مەولەوی حەمیدوڵڵا میسباح لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا، باسی لەوە كرد، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە تونێكی سالانگ-دا، ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل سووتاون.

مەولەوی حەمیدوڵڵا میسباح باسی لەوە كرد، بەپێی زانیارییە بەراییەكان لە ئەنجامی تەقینەوە و ئاگركەوتنەوەكەدا، نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ كەسیش برینداربوون.

وتەبێژی وەزارەتی كارە گشتیەكانی حكوومەتی كاتیی تاڵیبان، مەولەوی حەمیدوڵڵا میسباح هەروەها باسی لەوە كرد، ئاگرەكە كە شەوی رابردوو كەوتووەتەوە، كاتەكانی بەیانی كۆنترۆڵ كراوە.

گەواهیدەرانی رووداوەكە باس لەوە دەكەن كە لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا، هاتوچۆی تونێلەكە داخراوە و سەدان كەس تیایدا گیریان خواردووە.

وەزارەتی تەندروستیی تاڵیبان، ئاماژەی بەوە كرد، بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان.

ئاماژە بەوەیش كرا كە تەقینەوەكە لە ئەنجامی وەرگەڕانی تانكەرەكە روویداوە.

 

لە پاكستان چوار پۆلیس كوژران
پێشت لە پاكستان چوار پۆلیس كوژران
ئەوروپا لە هەنگاوەکانی ئەردۆغان نیگەرانە
دواتر ئەوروپا لە هەنگاوەکانی ئەردۆغان نیگەرانە
ەیوەندیدار