لە پاكستان چوار پۆلیس كوژران



 

لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستان بۆسەر بنكەیەكی پۆلیس لە هەرێمی خەیبەر پاختونخوا باكووری رۆژئاوای پاكستان، چوار پۆلیس كوژران.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە بڵاو كراونەتەوە، تیرۆریستان لە دوو بەرەوە پەلاماری بنكەی پۆلیسی ناوچەی لاككی مارڤات-یان داوە.

لەو پێكدادانەدا كە روویداوە، چوار پۆلیس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە پەلامارەكە رانەگەیاندووە.

لەم دواییانەدا پەلاماری تیرۆریستی لە هەرێمی خەیبەر پاختونخوا زیادی كردووە و لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە تا هەفتەی كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ١١٨ كردەی تیرۆریستی لە هەرێمەكەدا ئەنجامدراوە.

بەهۆی ئەو پەلامارە تیرۆریستییانەوە، ٥٥ كەس كوژراون كە ٣٨یان سەربە هێزە ئەمنییەكان و ١٧یان هاووڵاتی مەدەنی بوون و زیاتر لە ٦٠ كەسیش برینداربوون.

هەر لەم ماوەیەشدا ١٤١ تیرۆریست لە چالاكی خراون.

نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
پێشت نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی
لە ئەفغانستان نزیكەی 40 كەس بوونە قوربانی
دواتر لە ئەفغانستان نزیكەی 40 كەس بوونە قوربانی
پەیوەندیدار