ئەوروپا لە هەنگاوەکانی ئەردۆغان نیگەرانە



ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەرووپا، لە هەنگاوەکانی نێوەندگیری تورکیا و سەرۆکەکەی نیگەرانە و دەڵێت؛ ئەردۆغان هەوڵەکان لەبەرژەوەندی خۆی دەدات نەک نێوەندگیری نێوان ڕووسیاو واشنتۆن لە لایەک و ئۆکراین و ڕووسیا لە لایەکی دیکە.

 

جۆزێپ بۆرێل ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت؛ هەنگاوەکانی تورکیا، لە نێوەندگیری ڕووسیا و واشنتۆن لەسەر ئۆکراین بۆ مەبەستی بەهێزکردنی ئابووری وڵاتەکەیەتی نەک ئاشتەوایی و بەرگرتن لە پەرەسەندنەکانی جەنگ.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکراین چڕترکردەوە، بۆ دەستەبەرکردنی ڕێککەوتن لەسەر تێپەڕاندنی ڕێکەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراین، کەمکردنەوەی قەیرانی وزە و داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی، ڤلادیمێر پوتین ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا هیوای خۆی دەربڕیوە بە زووترین کات کۆتایی بە شەڕ بهێنێت.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، گفتوگۆکانی نێوان ئەردۆغان و پوتین، لە نوێترین هەوڵدا، دیسانەوە باسیان لە مەلەفی وزە کردووە، و پرسە هەرێمییەکان تاوتوێ کراون، لەوانە ڕێڕەوی هەناردەی دانەوێڵە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

 

لەمبارەیەوە، جۆزێپ بۆرێل، ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە نامەیەکدا کە ئاراستەی پەرلەمانی ئەوروپای کردووە، دەڵێت؛ “قووڵبوونەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا” سەرچاوەی نیگەرانییەکی زۆرە، تورکیا یاری لەبەرژەوەندی خۆی دەکات”.

 

د.ئیمانوێل دوپوی، سەرۆکی ئینستیتیوتی چاودێری و ئاسایش لە ئەوروپا، دەڵێت؛ ئەوەی ئەردۆغان دەیکات یاریکردنە لە بەرەی جیاوازدا، و پشتگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناکات لەسەر پرسی سزاکانی ڕۆژئاوا کە بەسەر ڕووسیادا سەپێنراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ئەنقەرە ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)یە و ئاواتەخوازە پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپاوە بکات، بەڵام سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕووسیا پشتگوێ دەخات و دەیەوێت سوود لەو بۆرییە گازانە وەربگرێت کە بە دەریای ڕەشدا تێدەپەڕن.

لە ئەفغانستان نزیكەی 40 كەس بوونە قوربانی
پێشت لە ئەفغانستان نزیكەی 40 كەس بوونە قوربانی
کیێڤ؛ ڕووسیا خۆی بۆ هێرشێکی توند و فراوان ئامادە دەکات
دواتر کیێڤ؛ ڕووسیا خۆی بۆ هێرشێکی توند و فراوان ئامادە دەکات
ەیوەندیدار