حوسییەکان نرخی نەوتیان لە جیهاندا بەرزکردەوە



بە هۆی ئەو مەترسییانەی کە حوسییەکانی یەمەن لەسەر کەشتییەکانی دەریای سوور دروستیان کردووە، نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە.

لە دوێنیوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە، ئەویش دوای ئەوەی کۆمپانیان بریتیش پترۆلیۆم ڕایگەیاند، بە هۆی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە هاتووچۆی کەشتییەکانی بە شێوەیەکی کاتیی بە دەریای سووردا ڕادەگرێت.

پێشتریش هەریەك لە کۆمپانیاکانی ئیکۆیونۆر و ئورۆناف بڕیاری هاوشێوەیان بۆ پاراستنی سەلامەتی کەشتییەکانیان دابوو.

دوێنێش نرخی نەوت گەیشتە ئاستێك کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەڵکشانی لەو جۆرەی بە خۆوە نەبینیوە و یەك بەرمیل نەوتی برێت گەیشتە سەروو 79 دۆلار و 50 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 74 دۆلار و 55 سەنت بەرز بووەوە.

ئەمڕۆش یەك بەرمیل بەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 98 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 72 دۆلار و 50 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین مەترسی لەسەرە
پێشت عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین مەترسی لەسەرە
وێنە: بومەلەرزە چینی هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە
دواتر وێنە: بومەلەرزە چینی هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار