یەكەم شەپۆلی بەفری ئەمساڵ ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەكەن بەهۆی هەڵكردنی بایەكی سارد و وشكەوە و هاوكات، هەر لە كۆتایی مانگەدا یەكەم شەپۆلی بەفر بارین ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، “لەم مانگەدا یەکەم بازنەی بەفربارینی بەرفراوان و سەرمای تووند ناوچەکان دەگرێتەوە. سەرەتا لەناوچە شاخاوییه‌كان ده‌ستپێده‌كات، دواتر سەنتەری شاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌”.

هاوكات، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەی دوو شەممە 18/12/2023 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و لەکاتەکانی بەیانیەوە بایەکی وشک و سارد لە ناوچە سنوورییەکانی باکوری ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتی ھەرێمەوە ھەڵدەکاتە سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر.

ڕاشیگەیاند، خێرایی با لەنێوان 15 تا 35کم لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان چالاکتر ئەبێت بۆ زیاتر لە 45 کم/کاتژمێر، پلەی گەرمی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر بەھۆی کاریگەری ئەو با سارد و وشکەوە پلەی گەرمی بەڕێژەی 5 تا 6 پلە نزمدەبێتەوە و ھەست بەساردیەکی زۆر دەکرێت .

ڕوونیشی كردەوە، کاریگەری ئەم با و وشک و سەرمایە تا بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە 20/12/2023 بەردەوامی ئەبێت.

 

توركیا بۆردومانی خاكی هەرێمی دەستپێكردەوە
پێشت توركیا بۆردومانی خاكی هەرێمی دەستپێكردەوە
نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو شكا
دواتر نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو شكا
ەیوەندیدار