هاتووچۆی هەڵەبجە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە



هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لەدوای ٦٠ ڕۆژ خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکانیان بگوازنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات،گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل بۆ پاراستنی خاوەندارێتی و پابەندبوونە بە یاسا.

ڕوونیشیکردۆتەوە، پێویستە لە ماوەی ٦٠ رۆژ لە واژووکردنی گرێبەستی کڕین و فرۆشتن، خاوەندارێتی بگوازنەوە بۆ ئەوەی توشی سزای یاسایی نەبن.

گرێنەستی ئەلکترۆنی لە ئێستادا ماوەی خاوەندارێتی و گواستنەوەی خاوەندارێتی دیاریکردووە، و ئەگەر لەو ماوەیە تێپەڕی ئەوا پێبژاردن بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەنووسرێت.

ئەو پارەیەی لە فۆڕمی حاجییان وەرگیراوە چەندە و چی لێ‌ دەكرێت؟
پێشت ئەو پارەیەی لە فۆڕمی حاجییان وەرگیراوە چەندە و چی لێ‌ دەكرێت؟
توركیا بۆردومانی خاكی هەرێمی دەستپێكردەوە
دواتر توركیا بۆردومانی خاكی هەرێمی دەستپێكردەوە
ەیوەندیدار