بە ڤیدیۆ؛ ئۆتۆمبێلێك ئاگری گرت و بەتەواوی سووتا



لە ناوچەیەكی شارەدێی دینارتە ئاگر لە ئۆتۆمبێلێك كەوتەوە و بەتەواوی سووتا.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دینارتە ڕایگەیاندووە، لە ناوچەی پیشەسازی دینارتە ئاگر لە ئۆتۆمبێلێكی 11 نەفەری كەوتۆتەوە و بەتەواوی سووتاوە.

ڕاشیگەیاندووە، “خۆشبەختانە لە ئەنجامی ڕووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵكو تەنها زیانی ماددی هەبووە”.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان چەندین ئۆتۆمبێل ئاگر دەگرن و دەسووتێن و شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێلێیش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ خراپی كوالێتی بەنزین و دەستكاری كردنی سیستمی كارەبایی ئۆتۆمبێل.

سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت
خالید شوانی: ئەم تەعریبەی 6 ساڵە لە کەرکوک بەردەوامە دەبێت نەهێڵدرێت
دواتر خالید شوانی: ئەم تەعریبەی 6 ساڵە لە کەرکوک بەردەوامە دەبێت نەهێڵدرێت
ەیوەندیدار