فڕۆکەکانی تورکیا دەڤەری بارزانیان بۆردومانکرد



ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین جار سنووری گوندەکانی وڵاتژێرییان لە دەڤەری بارزان بۆردومان کردووە و بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان بەردەوامە و رۆژی سێشەممە (5ــی ئەم مانگە) جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نزیک سەنتەری ناحیەی بامەڕنێ لە قەزای ئامێدییان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک شەهید بوو و سێ هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

یەکێکە لە بیانووەکانی تورکیا کە ماوەی جەندین ساڵە دەیهێنێتەوە بوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە هەرێمی کوردستان و بەوهۆیەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەدەرەوەی سنوورەکانی خۆی ئەنجام دەدات و لەناو خاکی عێراق و سوریا هێش دەکاتە سەر گروپە کوردییەکان و ئاماژەش بەوەدەکات لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەی و سنوورەکانی بەردەوام دەبێت لە بەگژداچوونەوەی ئەو گرووپانە.

ئۆپەراسیۆنی ” قفڵی چنگ”ـی تورکیا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢دا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان دەستپێکرد، بە ئامانجی نەهێشتنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچەکە، کە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئەو پارتانە لە سووریا و عێراق ئەنجامدا.

جگە لەزیانە گیانییەکان و کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە چەندین زیانی ماددی زۆر بە هاوڵاتیان گەیشتووە و هاوڵاتیان ناچاربوون ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.

سودانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات بەشداری هەڵبژاردن بکەن
پێشت سودانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات بەشداری هەڵبژاردن بکەن
وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمی کارەباوە ڕوونکردنەوەیدا
دواتر وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمی کارەباوە ڕوونکردنەوەیدا
ەیوەندیدار