کاتی بارینی به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان ئاشکراکرا



شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات، لە كۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەناو سەنتەری شار بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینی ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند، “كەشوهەوای ناوچەكانمان تا ڕۆژی دووشەممه‌ بەشێوەیەكی ئاسایی و سەقامگیر ئەمێنێتەوە و ئەگەر هەیە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی مانگ نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاواز لە دەریای ناوەراستەوە ڕووبكاتەوە ناوچەكە و نمە بارانێكی كەم لە هەندێ ناوچەدا ببارێت”.

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە، بە گوێرەی پێشبینیە دوور مەوداكان كۆتایی ئەم مانگە ئەگەری جوڵەكردنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی جەمسەری هەیە بە ئاراستەی ناوچەكە و پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین و بەفر بارینی لەناوچە شاخاوییەكان لێدەكرێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی و دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما.

کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ دیاریکرا
پێشت کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ دیاریکرا
کەشتییەکی بازرگانی سویسرا لە یەمەنەوە کرایە ئامانج
دواتر کەشتییەکی بازرگانی سویسرا لە یەمەنەوە کرایە ئامانج
ەیوەندیدار