داهاتی باج لەهەرێم بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیادی کردووە



وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری داهاتی باج لەماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا ئاشکرادەکات کە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و هەرگیز بەشێوەی ئێستا نەبووە، بەشێوەیەک ساڵی ٢٠٢٢ داهاتی باج گەیشتووەتە زیاتر لە ٩١٢ ملیار و ٥٨٨ ملیان دینار کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی وەرگرتنی باچە و بەڕێژەی ٦٠٠٪ زیاترە لەساڵانی ڕابردوو.بەگوێرەی راپۆرت و ئامارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان  داهاتی ساڵی ٢٠٢١ گەیشتووەتە زیاتر لە ٩٧٦ ملیار ٢٨٧ ملیۆن دینار و لە ساڵی ٢٠٢دا گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٧٨ ملیار و ٨٧ دینار.

‌ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆی گشتی وەرگرتنی باج لە هاوڵاتیان لەساڵی ٢٠١٩دا گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٢٧ ملیار و ٤٢٤ ملیۆن دینار.

داهاتی باج لە ساڵی ٢٠١٨دا زیاتر بووە لە  ٣٠٨ ملیار و ٥٣٥ ملیۆن دینار و لەساڵی ٢٠١٧دا نزیکەی ٢٠٧ ملیار دیناربووە و لەساڵی ٢٠١٦دا زیاتر لە ١٧٩ ملیار و ١٤ ملیۆن دینار بووە لە ساڵی ٢٠١٥دا زیاتر لە ١٩٠ ملیار و ١٦٤ ملیۆن و لەساڵی ٢٠١٤دا ٢١٢ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار بووە.

سەبارەت بە داهاتی باج لەساڵی ٢٠١٣دا وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە کۆی گشتی داهاتی باج لەوساڵەدا زیاتربووە لە ١٦١ ملیار و ٥٥١ ملیۆن و لەساڵی ٢٠١٢شدا ١٢٨ ملیار و ٧٦٩ ملیۆن دیناری تێپەڕاندووە.

عەلی حەمەساڵح، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی داهاتی باجه‌وه‌ ده‌ڵێت، “‎ساڵی ٢٠٢٠، گەورەترین ئەزمەی دارایی بووە، چونکە (حەوت موچەی تەواو)  نەدراوە و ڤایرۆسی کۆرۆناش دەرکەوتووە و  لە زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵ دەوامی فەرماگەکانی حکومەت نەبووە، ئەوجا داهاتی باج (٥٨٨ ملیارو ٨٠٩ ملیۆن بووە)”.

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە “بێگومان بە گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێک و ئاسایی بونەوەی دەوام و زیادبونی جوڵەی بازاڕ داهاتی باج بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەبێت”.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، “زیادکردنی باج لەسەر گوشینی گیرفانی هاوڵاتی کوردستان هەڵەیەکی ئێجگار گەورەیە، بەوپێیەی لە ئایندەدا دەبێت بشدرێتەوە عێراق، دەکرێ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئەندازەی عێراق بێت، لەسەر حسابی گیرفانی هاوڵاتی”.

١٣ی ئه‌م مانگه‌، زانیار محەمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی پێشووی باجەکان و خانوبەری هەرێم رایگه‌یاند، لە ماوەی رابردو داهاتی باج ٨٠٠ ملیار دیناربووە، بەڵام بۆ بەغدایان دەنوسی ٢٠٠ ملیار دینارە، ئەو باجەی ئێسستا بۆ هاوڵاتیان دانراوە لەگەڵ دۆخی ژیانیاندا ناگونجێت، لە بەرامبەردا جێگری بەرێوەبەری باجی ئێستای هەرێم دەڵێت، سەپاندنی باجەکانی ئێستا بەپێی یاسا کراوە و لەلایەن بەغداوە دیاری کراوە نەک هەرێم.

ئەمریکا برنج بۆ بەشەخۆراک دەنێڕێت
پێشت ئەمریکا برنج بۆ بەشەخۆراک دەنێڕێت
هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەگیرێتەبەر
دواتر هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە دەگیرێتەبەر
ەیوەندیدار