دادگای باڵا بریارێکی نوێی دەرکرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانی بۆ ڕاگرتن و بلۆککردنی سەرجەم ماڵپەڕە نەشیاوەکان لە عێراق دەرکرد.

دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “رۆژی پێنجشەممە 12/14/2023 فەرمانی دەوڵەتی بە ژمارە (325/ فیدراڵی2023) دەرکردووە، بە پشتبەستن بەو داواکارییەی کە لەلایەن پەرلەمانتار باسم خەزال خەشان پێشکەش کراوە، سکاڵاکار داوای لە دادگا کردبوو بۆ بلۆککردنی ماڵپەڕە پۆرنۆگرافییەکان تاوەکو بڕیاری لەسەر دەدرێت.”

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دادگا بڕیاریدا، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (39) لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (1)ی ساڵی 2022، وەزیری پەیوەندییەکان و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان پابەند بکات ، جگە لە ئەرکەکانیان، ڕاگرتن و بلۆککردنی سەرجەم ماڵپەڕە نەشیاوەکان لە سەرتاسەری کۆماری عێراق، بە فەرمانی دەوڵەت.

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پوتین: هەتا ئۆکراینا لەچەک دانەماڵرێت ئاشتی بەرقەرار نابێت
دواتر پوتین: هەتا ئۆکراینا لەچەک دانەماڵرێت ئاشتی بەرقەرار نابێت
ەیوەندیدار