پوتین: هەتا ئۆکراینا لەچەک دانەماڵرێت ئاشتی بەرقەرار نابێت



ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ساڵانەی خۆیدا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئاشتی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دوای داماڵینی تەواوی ئۆکراینا لە چەک بەرقەرار دەبێت و مۆسکۆ به‌ ئامانجەکانی خۆی لەو شەڕەدا بگات کە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە، ئه‌ویش لەناوبردنی نازیزمە.
پوتین ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرکاتێک ئامانجەکانمان بەدیهات ئەوکات ئاشتی دێتە ئاراوە، وتیشی ئەو شتانەتان بیردەخەمەوە کە باسمان کردووە، ئەوانیش بریتین لە بنبڕکردنی نازیزم و داماڵینی چەکە لە ئۆکراینا”

سەرۆکی ڕوسیا جەختی لەوەشکردەوە، سەرەڕای گەمارۆ ئابورییەکانی ڕۆژئاوا و بەراوێزخستنی ڕوسیا لەرووی سیاسییەوە هێشتا ڕووسیا لەتانایدایە بەرەو پێشەوە بچێت.

لەدرێژەی قسەکانیدا پوتین وتی، خاڵە بەهێزەکانی وڵاتەکەی بریتین لە “یەکگرتویی بەهێزی کۆمەڵگەی ڕوسیا، خۆڕاگریی سیستەمی دارایی-ئابوری و گەشەسەندنی توانا سەربازییەکانمان”.

وتیشی هیچ شتێک لە ئامانجە سیاسی و سەربازییەکانمان لە شەڕی ئۆکراینا نەگۆڕاوە و پێویست ناکات هێزی یەدەگی زیاتر لە سوپادا کۆبکرێتەوە، کاتێک ئامانجەکانمان بەدیبهێنین ئارامی دروست دەبێت.

لەکۆتاییدا سەرۆکی ڕوسیا باسی لەوەکرد، هێزەکانی ڕوسیا پێگەکانیان لە نزیکەی هەموو هێڵەکانی پێشەوەی شەڕی ئۆکراینا بەهێزتر دەکەن، هێزەکانی ئۆکراینا لە کاتی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پێگەیەک لە دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری دنیپرۆ لە ناوچەی خێرسۆن زیانی گیانییان بەرکەوتووە.

دادگای باڵا بریارێکی نوێی دەرکرد
پێشت دادگای باڵا بریارێکی نوێی دەرکرد
نەتەوەیەکگرتووەکان: لەدوای جەنگی جیهانی دووەم وێرانکاری غەززە گەورەترینە
دواتر نەتەوەیەکگرتووەکان: لەدوای جەنگی جیهانی دووەم وێرانکاری غەززە گەورەترینە
ەیوەندیدار