نەتەوەیەکگرتووەکان: لەدوای جەنگی جیهانی دووەم وێرانکاری غەززە گەورەترینە



نەتەوەیەکگرتووەکان ھۆشداریی لەبارەی بارودۆخی غەززە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، قەبارەی ئەو وێرانکارییەی لە غەززە ھەیە گەورەترین وێرانکارییە و لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە ھاوشێوەی نەبووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ئەمریکی لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکانی بڵاوکردەوە کەتێیدا ئاماژە بەوەکراوە، خەرجیی ئابووری جەنگەکەی غەززە کاریگەری لەسەر وڵاتانی وەک لوبنان و میسر و ئوردن ھەیە.

لایخۆیەوە  یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان عەبدوڵا دەردەری ئاماژەی بەوەکردووە، قەبارەی ئەو وێرانکارییەی لەم ماوە کەمەی ڕابردوودا لە غەززە دروستبووە، لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە ھاوشێوەی نەبووە و ٤٥٪ بۆ ٥٠٪ی کۆی خانووەکانی غەززە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا وێران بوون یان بەکەڵکی ژیانتێداکردن نەماون.

بەرەبەیانی ڕۆژی حەوتی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، چەکدارانی حەماس لەژێر ناوی تۆفانی ئەقسادا ھێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و ئەمەش کاردانەوەیەکی توندی ئیسرائیلی لێکەوتەوە و سەرۆکوەزیرانی ئەوولاتە ڕایگەیاند ئیسرائیل لەجەنگدایە و لەبەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسنینی ڕاگەیاند و  لەدوای ئەو لێدوانانەوە ئیسرائیل لە ئاسمان و زەوی و دەریاوە ھێرش دەکاتەسەر غەززە و بەھۆیەوە زیاتر لە ١٨ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە غەززە کوژراون تائێستا جەنگ بەردەوامە.

هاوکات، لەماوەی جەنگی نێوانیاندا تەنها چوار ڕۆژ بەڕیکەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل و نێوەندگیری میسر و قەتەر تەنها چوار ڕۆژ جەنگ وەستا و ئاگربەستی مرۆیی ڕاگەیەنرا.

پوتین: هەتا ئۆکراینا لەچەک دانەماڵرێت ئاشتی بەرقەرار نابێت
پێشت پوتین: هەتا ئۆکراینا لەچەک دانەماڵرێت ئاشتی بەرقەرار نابێت
ئەمریکا دۆلاری کاش بۆ عێراق دەنێرێت
دواتر ئەمریکا دۆلاری کاش بۆ عێراق دەنێرێت
ەیوەندیدار