پۆلیس: دوو کەس یەکتریان کوشت



پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وا دەردەکەوێت کە ئەو دوو کەسەی ئەمڕۆ کوژران، تەقەیان لە یەکتر کردبێت.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەربارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی دهۆك کە دوو کەسی تێدا کوژرا، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا.

هێمن سلێمان ڕایگەیاند کاتژمێر 9:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە کە لە بەرامبەر پارکی دڵشاد محەمەدی سەنتەری دهۆك ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە و دوو کەس کوژراون.

ڕوونیشیکردەوە کە بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەو دوو کەسە تەقەیان لە یەکتر کردبێت، چونکە هەردووکیان دەمانچەیان پێ بووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەردوو کوژراوەکە تەمەنیان نزیکەی 60 ساڵە و پێدەچێت کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبوو بێت.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕاشیگەیاند کوژراوەکان خەڵکی دهۆکن و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.

لە سوریا هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا
پێشت لە سوریا هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا
تورکیا و ئێران وەک پێویست ئاو بۆ عێراق بەرنادەنەوە
دواتر تورکیا و ئێران وەک پێویست ئاو بۆ عێراق بەرنادەنەوە
ەیوەندیدار